قەناعەت پادشاهییە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  522 مشاهده
دوو قورسی نان بە قەناعەت گەنم بێ یاخود جۆ
لیباسی سەتری بەدەن کۆنە بێ یاخود نۆ
چوار گۆشەی دیواری مەسکەنی زنجی
نەبی بە عارییە کەس پێت بڵێ بڕۆ لاچۆ
دوو نانی جۆ گەلێ خۆشترە لە منەتی دوو نان
دوو دەستی ماندوو چە خۆشە لەسەر زگی تێر بۆ
هەزار مەرتەبە خۆشتر لە شاهییە خادیمتخلص
قەناعەتێکی وەها ڕێک کەوێ لە بۆ من و تۆ