لە جێگەی چاکە چاکە، خراپە خراپە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
949 مشاهده
لە بیرێ نۆشیت ئەگەر ئاوی پاک
ئالوودەی مەکە بە بەرد و خاک
شەریکی غەمی دۆستێکی وایە
لە تەنگانەدا بۆت ببێ غەمناک
لە فەرەحناکی دۆست مەعلووم نییە
لە سەغڵەتیدا شەرتە بۆت بێ چاک
لەگەڵ دۆستی وا ببە هاونشین
لە چاکە و کاری وا مەبە بێ باک