چاکەکردن لەگەڵ مەخلووق لە تاعەتی سوننەت چاکترە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  596 مشاهده
بەدعەت ئەگەر سەد خانەی خودا
ئاوەدان بکەی تۆ بەبێ ڕیا
موقابیل نابێ هێشتا بە دەلێ
کە خۆشی بکەی لەڕێگەی خودا
ئەگەر ئازادێ بکەی بە بەندە
بە لوتف و چاکە و بە میهر و وەفا
لەوە چاکترە هەزاران بەندە
ئازادیان بکەی تۆ بە بێ جەفا