مەتەڵ

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  939 مشاهده
ئەگەر عاقڵن خاوەنی بیرن
لەناو مەلانا کامیان بەشیرن؟
«شەمشەمەکوێرە»
***
پشتی هەسانە و بەری قورعانە
بەعزێ قاتڵی ڕۆحی ئینسانە
«قارچک»
***
کەوانی گۆشتی، تیری پەڕپووتی
ئەیخا بۆ قولاپەی ئەیا لە لووتی
«بای سک»
***
قاسم دیوار سم، بێ شاخ و بێ سم
تایفەیان دزە و خاسیان ئەناسم
«مشک»
***
چوار پا دەر زەمین دوو پا دەر هەوا
بزمن هەی بزن مەخلووقی خوا
«بزن»
***
کارزانە و بێگیان، شەش پایە و دوو سم
لە دین لانادا وەک مەلا قاسم
«ترازووی شایینی قەدیم»
***
سەری یەکێکە و بنی دووانە و فش
لنگی من و تۆی کردۆتە باوش
«پاتۆڵ»
***
لێرەوە هەتا ئاگاتە مەککە
هەر شەکی کاڵی چاوان بەڵەکە
«کچ»
***
نۆبووکی بەهار بەزرە وەک چنار
سەوزە وەک خەیار ترشە وەک هەنار
«ڕێواس»
***
چوارپایە و گیاخۆر بەڵام کەر نییە
نەڵەی شتی وا هێلکەکەر نییە
«کیسەڵ»
***
هەتا لێی نەدەی کونی بەر نابێ
کەس لە خزمەتی بەهرەوەر نابێ
«بێژنگ»