بەبۆنەی بەکرێگرتنی پزیشکی بیانی لەلایەن ڕژیمی شایەتییەوە و ناردنیان بۆ ناوچەکانی ئێران
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
853 مشاهده
جا وەرن بۆ جوێن نەدەم بەم دەوڵەتە ناحاڵییە
ئەم نەفامەی ئەحمەقەی بێ ئەرزشەی پووشاڵییە
دوکتور و بێهیار لە پاکستان و فیلیپینەوە
واریدی ئێران ئەکا و ئێژێ کە جێتان خاڵییە
بۆ دێهاتی فارس و کورد و تورک و عاڕەب ڕێی ئەخات
گفتوگۆیان یا ئیشاڕە یا زوبانی حاڵییه
هەردوو سەریان لێ شێواوە هەم حەکیم، هەم دەردەدار
پارە فیڕۆچوونی موفت و بێسەری و سەرقاڵییە!