جەژنی ڕەمەزان

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  1011 مشاهده
پیرۆز بێ لە تۆ جەژنی ڕەمەزان
ئەی کوردی برسی ساویلکەی نەزان
سکت لکابوو بە مۆغەرەی پشت
ئیتر ئەم مانگا بەجارێ خۆت کوشت
تاعەت قەبووڵ بێ لە بارەگای حەق
بە دۆی زۆر ترش و بە کوللێرەی ڕەق
چوویتە لای مەلا بۆ جەژنی پڵاو؟
ملی ئازاکەی دەسیشی گڵاو؟!