بۆ وێنەکەم

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  617 مشاهده
مەرحەبا وێنە، خواحافیز وێنە
ئاوا من ئەڕۆم تۆ هەر بمێنە
قەوم و دۆس پاش من خاوەن ویجدانن
لە ناوت نابەن قەدرت ئەزانن
هەروەک ناتخەنە ناو ستڵی ئەشغاڵ
هەروایش ناتخەنە بەر دەسی مناڵ
ئەتخەنە ئاڵبۆم ئەتگرن ناو قاپ
کۆنیش بووی دیسان ئەتدەنۆ لە چاپ!