جەژنەپیرۆزە بۆ مامۆسا هەژار

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  621 مشاهده
نەورۆزت پیرۆز مامۆسای دڵسۆز
یەخوا بەهارت لێ نەبێ ئاڵۆز
عومرت درێژ و لەشیشت ساغ بێ
گەردنت بەرز و دەماغت چاغ بێ
دڵت ئاوەدان پڕ لە سروور بێ
غەم و شپرزەت لە حزوور دوور بێ!