زبانم ڵاڵە
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
1218 مشاهده
زبانم ڵاڵە یا ڕەببی لە بۆ حەمد و سپاسی تۆ
چلۆن دەتوانێ ئینسان تا بکا تاریف و باسی تۆ
لە قوڕعانا دەفەرمووێ هیچ شتێ وێنەی ئەتۆ نابێ
بە مەخلووق ناکرێ ئەڵبەتە تەشبیهـ و قیاسی تۆ
ئەتۆ گەنجێکی مەخفی بووی وەهات پێخۆشبوو بتناسن
شعوورت دا بە مەخلووقت هەتا بنتاسێ ناسی تۆ
لەگەڵ مووسااعلام لەسەر شوانێکی سەحرا تووڕە بووی چوونکا
لەگەڵ گەورە و بچووکا وەک یەکە لوتف و تەماسی تۆ
بەوەی وا داوتە پێم ڕازیم و شاکیر ئەی خودای ڕازیق
لیباسی فاخیرم ناوێ ئەگەر بمبێ پڵاسی تۆ
بە سەد گۆشت و پڵاوی هیچکەسی ناگۆڕمەوە هەرگیز
تریتی چێشتی بڕوێش و خەیار و نان و ماسی تۆ
بە ئایەی لوتف و ڕەحمەت ئەم شپرزەتخلصی خۆتە دڵخۆشە
ئەمین و دڵنیایە ئەو، بە قەولی ڕێک و ڕاسی تۆ!