تابڵۆی ئەسپێک و پیاوێکی کوردە
بەبۆنەی ناردنی تابڵۆیەکی نیگارکێشی لەلایەن هونەرمەندی نیگارکێش کاک کەماڵ تاتایی بۆ شپرزە
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
727 مشاهده
تابڵۆی ئەسپێک و پیاوێکی کوردە
ئەسبەکەی جوان و خۆی پیرەمەردە
پیاوێکی ڕاوچی گورج و ئازایە
هەوساری ئەسپەی وا لە دەستایە
تانجی ڕەشەکەی لای هەڵتووتاوە
هەر تەمابیری نەچیر و ڕاوە
ئەسپەبۆرەکەی ڕائەکێشێ پیاو
لە قەتپاڵێکا بۆلای دار و ئاو
عاسمان هەورییە و کەمێ تاریکە
جێگە هەڵدێرە و ڕێگە باریکە
دیمەنێ خۆشە گیا و دارە و ئاو
یەک دوو باڵندەیش ئەدەنە بەرچاو
لە لای دارێکی بەرگ ڕووتاوە
هەزار ساڵ ئەبێ هێشتا هەر ماوە
چەن پیاوی ئازا و بێباکی دیوە
چەن شەڕوشوڕی سامناکی دیوە
ئەم تابڵۆ کاری کاکە کەماڵە
سەرچاوەی هونەر، کانی کەماڵە
ئافەرین کەماڵاعلام هەزار ئافەرین
ئەی هونەرمەندی نیگارئافەرین
کەماڵوڵموڵکی شاری خۆمانی
وێنەگەرێکی بێوێنە و جوانی
یادگارەکەت سێحرئافەرینە
وەک خۆت دڵچەسپ و ڕەزاشیرینە
شپرزەتخلصی سەقز، نافیعی مەزهەر
ئەڵێ هەر بژی ڕۆڵەی باهونەر!