لە وڵامی دوکتور عەزیز فەیزنەژاد

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  741 مشاهده
دوکتور نامەکەت نامە سەر چاوم
خاکی بەرپێتم هەتاکوو ماوم
دڵی تاریکم ڕوون بوو چاو ڕووناک
ساڕێژ بوو تەواو دەرد و هێشم پاک
کەی ڕازیاعلام و ئیسحاقاعلام یا ئیبنووسینااعلام
کوێری دووراودوور وا ئەکەن بینا
دوکتور عەزیزی بەڕاستی عەزیز
بەڕێزی لەلای زانایان بەڕیز
قەدرت نازانن پیاوانی وەک من
کەی قەدری زانا ئەزانێ بزن؟
ئەبێ بسازین لەگەڵ زەمانە
نەوعە ژینێکە ئەم جۆرە مانە
ناڵێم بۆ خەڵکی وا دڵسۆز مەبە
لە بێوەفایی وا ئاڵۆز مەبە
لە سەری ناڕۆم من سەر ئێشەرم
خوات لەگەڵ بێ ئیتر سەروەرم
فیکرت عالییە مەقامت بەرزە
ئیرادەتمەندی تۆیەشپرزەتخلص!