لە وڵامی دوکتور عەزیز فەیزنەژاد
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
657 بینین
دوکتور نامەکەت نامە سەر چاوم
خاکی بەرپێتم هەتاکوو ماوم
دڵی تاریکم ڕوون بوو چاو ڕووناک
ساڕێژ بوو تەواو دەرد و هێشم پاک
کەی ڕازیناوی تایبەت و ئیسحاقناوی تایبەت یا ئیبنووسیناناوی تایبەت
کوێری دووراودوور وا ئەکەن بینا
دوکتور عەزیزی بەڕاستی عەزیز
بەڕێزی لەلای زانایان بەڕیز
قەدرت نازانن پیاوانی وەک من
کەی قەدری زانا ئەزانێ بزن؟
ئەبێ بسازین لەگەڵ زەمانە
نەوعە ژینێکە ئەم جۆرە مانە
ناڵێم بۆ خەڵکی وا دڵسۆز مەبە
لە بێوەفایی وا ئاڵۆز مەبە
لە سەری ناڕۆم من سەر ئێشەرم
خوات لەگەڵ بێ ئیتر سەروەرم
فیکرت عالییە مەقامت بەرزە
ئیرادەتمەندی تۆیەشپرزەناسناوی ئەدەبی!