سڵام لە کوردستان و تاقەوستان

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 2 خولەک  794 بینین
سڵامی من لە خاکی کورد و تایبەت شاری کرماشان
کە تاقەوسانی یانی تاقی سوڵتانە و مەکانی شان
لەبەر تاقا لە دەشتێکی بڵاو و خۆش و پان و پۆڕ
ئەبینی بەرد و دیوار و خەرابەی جۆربەجۆر و زۆر
ئەوانەی شارەزان ئەم دەشت و ئاسار و زەوی شینە
ئەڵێن جێی کۆشک و قەسری خوسرەوی پەرویز و شیرینە
لە تاقەوسانەوە هەروا بەرەو ژوور دوو سەعات ڕێگا
ئەگەیتە بێستوون ئەم کێوە ئەفسانە لە ئەو جێگا
لەبەر دەمیا شەتاوێکە کە چوار ئاشگێڕ ئەبێ ئاوی
لە لای ئەو ئاوە قرژانگ ڵێڵە بینایی و چڕی چاوی
لەناو ئەو کێوەدا کەنراوە نەخش و خەتی بزماری
کە زۆر بەرزیشە هێشتا هەر لە دوورۆ ڕۆشنە و دیاری
ئەڵێن ئەم نەخشە و ئاسارە نەتیجەی ڕەنجی فەرهادە
کە وەک پاشماوەکانی ڕەنجەکەی هەر پووچ و بەربادە
بەڵام ئەفسانەیە مەعلوومە ئەم ئاسارە زۆر کۆنە
زەمانی داریووشناوی تایبەتی ساحێبی دوو قەڕنە ئەم شۆنە
ئەبێ ئاساری تاقەوسان بە دەست و کاری فەرهادناوی تایبەت بن
هەتاکوو خوسرەوناوی تایبەت و شیرینناوی تایبەت لە کاری خۆش و دڵشاد بن
بەڵێ شانازییە بۆ ئێمە ئەم ئاسارە ڕەنگینە
ئەگەر هی داریووشە یا ئەگەر نا فەرهادی شینە!