نۆرەی ئێوەیە
«جوابی نامەی کاک ڕەحیمی لوقمانی شاعیر»
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
2 دقیقه
924 مشاهده
ڕەحیم ئەی برای جوان و دڵسۆزم
جێگای شانازی مەڵبەند و هۆزم
هۆنراوەی جوانت گەیشتە دەستم
کاتێ بوو لەدەس مردن ئەخلەستم
پیر و نەخۆش و لاواز و بێهێز
خەریکی دەرمان خواردن و پارێز
ئەمڕۆ و سۆزیم بوو بنووسم وڵام
جوابت دەمەوە بە وتاری خاس
شیعرێ بنێرم شایستەی تۆ بێ
نەک شپرزە بێ هەر گردوکۆ بێ
درێژەی کێشا هەتاکوو چوار ساڵ
یاریدەی نەدام نە مێشک نە خەیاڵ
بەڵام شپرزەتخلص ناوی خۆی دیارە
پیری و نەخۆشی و خەمیش سەربارە
ئەتۆ لوقمانی دەردی دڵانی
جێگای سەربەرزی هەموو کوردانی
ئەمانەم نووسی بە یادگاری
بۆ هیوای دواڕۆژ ئەیکەم بە دیاری
هەلی ئێمە چوو نۆرەی ئێوەیە
گەلی داهاتوو وا بەڕێوەیە
منیش کە پیربووم شوکور ئێوە هەن
کوڕی فیداکار زۆرن بۆ وەتەن
وڵاتیش وەک تۆ یاخوا ڕزگار بێ
لە مافی ڕەوای خۆی بەرخوردار بێ
غەمباری لابە ببە بە دڵشاد
دیلی بگۆڕە بە ناوی ئازاد
ئومێدەوارم لەمەو بەولاوە
غەم و پەژارە بچێتە لاوە
سەرخۆش و ئازاد غەمان بە با دەین
ئیتر هاوار و سکاڵا نەکەین
هەتا نیشتیمان کوڕی وەک تۆی بێ
ئەبێ زۆر هیوای گەورەی بە خۆی بێ
با شپرزەتخلصیش بم لە خوام ئەوێ
بە ئاوات بگەین وڵات سەرکەوێ!