بۆقلەمووتە

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  609 مشاهده
خەڵکی بۆیە دەوڵەمەندن هەوڵ ئەدەن کۆشش ئەکەن
هەرکەسێک وادەستی ڕۆیی زووبەزوو بۆی فش ئەکەن
خزمەتی خۆی و وڵاخ و ماڵ و منداڵی ئەکەن
ڕائەکەن، دەسماڵ ئەبەن، تەعزیم ئەکەن کڕنۆش ئەبەن
جارێتر مەدحی سەلائەددینی ئەییووبیاعلام ئەکەن
ساڵێتر سوحبەت لە عەدڵی ئاریااعلام و کوروشاعلام ئەکەن
ساڵێ تاریفی قشوون و ئەفسەر و سەرباز ئەکەن
وەختێ تەوسیفی شکاک و مەنگوڕ و مامەش ئەکەن
بۆقلەمووتەن هەرکەسێ فیکەی بکا بۆی گیڤ ئەبن
ڕەنگ بە ڕەنگ دێن و ئەچن نەرمش ئەکەن گەردش ئەکەن!