بۆقلەمووتە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  867 بینین
خەڵکی بۆیە دەوڵەمەندن هەوڵ ئەدەن کۆشش ئەکەن
هەرکەسێک وادەستی ڕۆیی زووبەزوو بۆی فش ئەکەن
خزمەتی خۆی و وڵاخ و ماڵ و منداڵی ئەکەن
ڕائەکەن، دەسماڵ ئەبەن، تەعزیم ئەکەن کڕنۆش ئەبەن
جارێتر مەدحی سەلائەددینی ئەییووبیناوی تایبەت ئەکەن
ساڵێتر سوحبەت لە عەدڵی ئاریاناوی تایبەت و کوروشناوی تایبەت ئەکەن
ساڵێ تاریفی قشوون و ئەفسەر و سەرباز ئەکەن
وەختێ تەوسیفی شکاک و مەنگوڕ و مامەش ئەکەن
بۆقلەمووتەن هەرکەسێ فیکەی بکا بۆی گیڤ ئەبن
ڕەنگ بە ڕەنگ دێن و ئەچن نەرمش ئەکەن گەردش ئەکەن!