سڵاو لە مەهاباد

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  873 مشاهده
سڵامی من لەسەر شاری مەهاباد
لەسەر ئەو شارە کوردەی خۆشی ئازاد
ئەتۆ ساوجبڵاغ یا سابڵاغ بووی
بەهۆی زەردەشتەوە بوویتە مەهاباد
ئەزانی شارەکەی زەردەشتە سەردەشت
غروور و ئیفتخارە بۆ گرۆی ماد
دڵم وەک ئاگری زەردەشت ئەسووتێ
لەبۆ مەڵبەندی شیریناعلام بوومە فەرهاداعلام
بەیادی عیشقی پاکی بابەتاهیراعلام
ز دست دیده‌ و دل هر دو فریادفارسی
بەڕاسی هیممەتی لاوانی ئێوە
نیشانەی بەرزییە بۆ قەومی ئەکڕاد
ئەزانیم داکی پاکی نیشتیمانیش
دڵی خۆشە بە تێکۆشانی ئەولاد
بە سەربەرزی ببن وەک داری عەڕعەڕ
بە ئازادی بژین وەک سەروی ئازاد
وەکوو من شەممی شادی کەن شەو و ڕۆژ
سەرئەفراز بن بەوێنەی شاخی شمشاد
لەنێو کوردا شوکر فەوتاوە ئێستا
نەفامی و خوێن مژین و زوڵم و بێداد
بنێشتە خۆشەیە سەقز لەبۆ کورد
لە ئەم شاری شپرزەتخلصی خۆ بکە یاد!