سڵاو لە مەهاباد

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  870 بینین
سڵامی من لەسەر شاری مەهاباد
لەسەر ئەو شارە کوردەی خۆشی ئازاد
ئەتۆ ساوجبڵاغ یا سابڵاغ بووی
بەهۆی زەردەشتەوە بوویتە مەهاباد
ئەزانی شارەکەی زەردەشتە سەردەشت
غروور و ئیفتخارە بۆ گرۆی ماد
دڵم وەک ئاگری زەردەشت ئەسووتێ
لەبۆ مەڵبەندی شیرینناوی تایبەت بوومە فەرهادناوی تایبەت
بەیادی عیشقی پاکی بابەتاهیرناوی تایبەت
ز دست دیده‌ و دل هر دو فریادفارسی
بەڕاسی هیممەتی لاوانی ئێوە
نیشانەی بەرزییە بۆ قەومی ئەکڕاد
ئەزانیم داکی پاکی نیشتیمانیش
دڵی خۆشە بە تێکۆشانی ئەولاد
بە سەربەرزی ببن وەک داری عەڕعەڕ
بە ئازادی بژین وەک سەروی ئازاد
وەکوو من شەممی شادی کەن شەو و ڕۆژ
سەرئەفراز بن بەوێنەی شاخی شمشاد
لەنێو کوردا شوکر فەوتاوە ئێستا
نەفامی و خوێن مژین و زوڵم و بێداد
بنێشتە خۆشەیە سەقز لەبۆ کورد
لە ئەم شاری شپرزەناسناوی ئەدەبیی خۆ بکە یاد!