ئەمە بەهارە

«شیعری ئازاد بەبۆنەی دەستپێکردنی شەڕی کوردەکانی ئێراق»
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  603 مشاهده
ئەمە بەهارە، بەهاری ساڵی هەزاروسێسەدوپەنجاوسێیە یا مانگی ئازارە؟
دیارە مانگی ئازارە، ئازاری گەلی هەژارە
دەی خوا...! لەم ساڵەدا لە غەیبەوە بێتەدەر دەسێ
ببێتە فریاڕەسێ، بۆ ناتەوان و بێکەسێ
پەنای بێکەسان، دەسگیری دەسان
ئازارمان بێ ئازار کەی، دوژمنانمان سەروخوار کەی
خوایە تۆ ئەم نەورۆزە پیرۆزکەیت لە ئەم هۆزە
مایەی کامەرانی بێت بۆ ئەوەی وا دڵسۆزە
بۆتان ئەڵێم بەیتی نوێ، بە تاق تاق و بە جوێ جوێ
نمەک بێ بۆ زیندەگی، بۆ ژیان بێتە خوێ!