یەکیەتی و ڕاستی
از کتاب:
            گرد و کۆ
        اثر:
                نافع مظهر (1913-1998)
        
             1 دقیقه
             1163 مشاهده
        
        
    بە ساقی چاوبەڵەک بێژن بگێڕێ پیاڵە و تیکا
بە دیقی چاوی ئینگلیس و فەرەنگ و ڕووس و ئەمریکا
دڵ و ڕەحمی نییە کافر درۆیە هەرچییێ بیڵێن
ورە با پێکەوە یەک بین ڕەقیب هەرچی ئەکا بیکا
ئەگەر ڕاسی نەبێ کەڵکی نییە هەرگیز لە دنیادا
نەقابە و حیزب و دەستە و کۆمەڵان و پۆل و سەندیکا
«حەسەن»اعلام فەرمووی لەگەڵ «ئەحمەد»اعلام بە بێشک گەردنی ئەشکێ
ئەوەی باوەڕ بە قەول و سوێند و وەعدەی پووچی غەربی کا
نییە چارەی شپرزەتخلصی بەشخوراوی بێکەسی تەنیا
مەگەر جارجار سکی خۆی بەم قسە قۆڕانە خاڵی کا!