یەکیەتی و ڕاستی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  750 بینین
بە ساقی چاوبەڵەک بێژن بگێڕێ پیاڵە و تیکا
بە دیقی چاوی ئینگلیس و فەرەنگ و ڕووس و ئەمریکا
دڵ و ڕەحمی نییە کافر درۆیە هەرچییێ بیڵێن
ورە با پێکەوە یەک بین ڕەقیب هەرچی ئەکا بیکا
ئەگەر ڕاسی نەبێ کەڵکی نییە هەرگیز لە دنیادا
نەقابە و حیزب و دەستە و کۆمەڵان و پۆل و سەندیکا
«حەسەن»ناوی تایبەت فەرمووی لەگەڵ «ئەحمەد»ناوی تایبەت بە بێشک گەردنی ئەشکێ
ئەوەی باوەڕ بە قەول و سوێند و وەعدەی پووچی غەربی کا
نییە چارەی شپرزەناسناوی ئەدەبیی بەشخوراوی بێکەسی تەنیا
مەگەر جارجار سکی خۆی بەم قسە قۆڕانە خاڵی کا!