شەڕێ بێت خێری ئێمەی تیابێت
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
721 مشاهده
یاخوا دەوروپشت هەر شەڕوشۆڕ بێت
ڕووس لەگەڵ ئێران هەروا ناجوور بێت
عەبدولکەریمیش بە تەوری ئەدەب
ئێران تەهدیدکا بەکورد و عەڕەب
ڕووس و ئامریکا بمڕێنن لە یەک
هەر بترسێنن یەکتری بە چەک
ناسر و نێهرۆ تیزبکەن بە غەرب
بۆیان شیکەنۆ سەرەنجامی حەڕب
چینی کۆمۆنیست هەروا قەوی بێ
خوێنمژ و زاڵم سەری نەوی بێ
تاکوو دەوڵەتی مەغرووری ئێران
ئاواکاتەوە ئێرانی وێران
ڕێگا خۆشکات و دەغڵودان زیادکا
شار و دێ ئاوا و مەخلووق دڵشادکا
مەخسووس کوردستان کە زۆر لەدوا بوون
دانیشتووانی ڕووت و ڕیسوا بوون
ڕەببی ئەوانەی کە وەختی ڕاحەت
لەبیریان ئەچێ دڵخۆشی میللەت
دایم شێواو و دڵ ناڕەحەت بن
زەلیلی باری دەرد و زەحمەت بن
تا بێنەوایان بە نەوا بگەن
دەردەدارانیش بە دەوا بگەن
ئێوەیش ئەی کورد بە ویجدان و دین
بەجارێ بڵێن ئیلاهی ئامین!