بەهۆی سەرکەوتنی یەکەمین فەزانەوەردی شۆڕەوی یووری گاگارین

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  771 مشاهده
هەر بژی ئاغای یووری گاگارین
لە هیممەتی تۆ سپاسگوزارین
هەزار ئافەرین بۆ ئەو غیرەتە
بۆ ئەو هیممەتە و دڵ و هەڵمەتە
کورد زاتەن پیاوی ئازای خۆش ئەوێ
کە لەناو گەلی خۆیا هەڵکەوێ
تۆ تەنیا مایەی شانازی ڕووس نیت
مایەی شانازی خەڵکی سەر زەویت
ڕووس حەقیە ساڵێک جەژنی بێ و ئاهەنگ
بۆ پێشکەوتنی زانین و فەرهەنگ
زانایان ڕۆژ و شەو بێقەرارن
خەریکی عێلم و کەشفی ئەسرارن
گیانبازان وکوو یووری گاگارین
خەریکی مەشقی ڕێی فیداکارین
کەوابوو گەلی وا گەردنبەرزن
دڵشاد و ئارام بێ ترس و لەرزن
ئیمەیش لازمە یانی ئێرانی
دەس بەینە دەس یەک بە مێهرەبانی
پێ دانین لە ڕێی عیلم و زانینا
کۆتایی نەکەین لە تێکۆشینا