مادەپەرەست

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  523 مشاهده
وای بە وەختێ کە کەمی و ڕۆژی تەنگ
پای نیا ساحەتی پاکی فەرهەنگ
میللەتی مادەپەرەستی گادڵ
لە خوا و دین و حەقیقەت غافڵ
عەقڵی وردی وەکوو کەندوو وابوو
زیندووی هەروەکوو مردوو وابوو
مالک و شێخ و مەلا و بازاڕی
لە شعوور و لە فەراسەت عاری
لای ئەوان دانش و دین ئیبلیس بوو
ساحەتی مەدرەسەیان لا پیس بوو
ڕەمزێ بۆ پیاوی بێئاگا لێدەن
وەکوو بلوێرێکە بۆ گای لێدەن
ئەو کەسانەی کە مەعاریفخواز بوون
خاوەنی گونیە و نان و پیواز بوون
خانووەکەی گەر کەلاوەیەک تەڕ بوو
خۆی لەوێ مالکی بەحر و بەڕ بوو
شڕ و وڕ مووی سەر و ڕیشی زۆر بوو
بەدەنی گشتی لە چڵکا بۆر بوو
زاهری ڕێقەت و گریان و ئەسەف
باتنی عێزەت و عیرفان و شەڕەف