وەرگێڕاوی غەزەلێکی حافزی شیرازی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  952 مشاهده
دەست ناگرم بە تێغ گەر ببڕی نیوەم
منەتبارم بە تیر بچنێ قریوەم
بڵێن بەو یاری ئەبرۆ قەوسە لێمدا
فیدای ئەو دەست و بازووی کەس نەدیوەم
وەکوو منداڵ هەتاکەی کەرم ئەکەی شێخ
بە جۆگەی شیر و هەنگوین و بە میوەم
غەمی دنیا لە پێی خستم مەیە و مەی
تەوانا با بە ئەم لاشەی ڕزیوەم
من ئەو مەلمە کە ئێوارە و بەیانی
لە نووچکەی بورجی عەشرا دێ جریوەم