پاڕانەوە لە خوا

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  754 مشاهده
خوایێ ئەتۆ و چەرخی چەپگەردی پیر
لەبەر قەومی پێغەمبەرت بیخە گیر
کە چوون کوردی بێچارە ئیسلامی تۆن
هەموو تابیعی ئەمر و ئەحکامی تۆن
بفەرموو لە دڵدا بژاری نیفاق
بچێنە لەوا دان و تۆوی ئیتیفاق
هەتا یەکدڵ و موتتەحید یەکسەرە
بکەین پاسی ئەم دینی پێغەمبەرە
چ شیرینە نافیعتخلص کە ئەنجامی کار
لەسەر پاسی ئەم قەومە بتدەن لە دار!