پاڕانەوە لە خوا
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
952 بینین
خوایێ ئەتۆ و چەرخی چەپگەردی پیر
لەبەر قەومی پێغەمبەرت بیخە گیر
کە چوون کوردی بێچارە ئیسلامی تۆن
هەموو تابیعی ئەمر و ئەحکامی تۆن
بفەرموو لە دڵدا بژاری نیفاق
بچێنە لەوا دان و تۆوی ئیتیفاق
هەتا یەکدڵ و موتتەحید یەکسەرە
بکەین پاسی ئەم دینی پێغەمبەرە
چ شیرینە نافیعناسناوی ئەدەبی کە ئەنجامی کار
لەسەر پاسی ئەم قەومە بتدەن لە دار!