گلەیی لە چەرخ

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  562 بینین
فەلەک تێکەڵ و پێکەڵ و گورج و چاک
هەڵێریێت و بشکێیت و بڕژێیتە خاک
چییە بەینی هەر ساڵ و چەن مانگ و ڕۆژ
لەبۆ یەک ئەمانکەیتە ئێسقان کرۆژ؟
ئیتر بەسیە سەگ هەتاکەی بەهیچ
لەیەکتر بەرین دانی خۆمان بە ڕیچ؟
هەتاکەی ئەرێ عاسمانی بەڵەک
لەگەڵمان ئەکەیت حیزە فێڵ و کەڵەک؟