ئەندەرزی سەرداری کورد حەمەڕەشی خانی دارۆخان بۆ سوارانی خۆی
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
778 بینین
وەهام بی کە سەردار و سالاری کورد
ڕەشیخانی باقەوەت و دەستوبورد
لە ساڵ و لە مانگانەدا جاربەجار
لە سانی ئەدا لەشکری بێژومار
هەموو خان و سەرگەورەی لەشکری
لە ڕیزی ئەدا سەردەسە و ئەفسەری
بەوانی ئەدا دەرز و ئەندەرز و پەند
ئەباری لە فەرموودەکەی شەکر و قەند
کە ئەی کورد زانا و ئازا و ژیر
نەکەن قەت لە مردن بکەن فکر و بیر
چییە ئەم لەشە هەر لەبۆ مردنە
چییە تێغ و پەت هەر لەبۆ گەردنە
ژنە ئەو کەسەی زۆر و تەمەڵ بژی
پیاوە کەسێ کەم بژی و کەڵ بژی
چ خۆشە کە یەک سانیە بیتە شێر
نە وەک دووهەزارساڵە بتنێنە ژێر
مەکەن پشت لە شەڕ چینە پێش چینە پێش
لەبۆ کوردە ئەم فکرە ئایین و کێش