مەست و مێستر داگ
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
866 مشاهده
پیاوێ لە داخی دەردی زەمانە
پەنای بردەبەر مەی و مەیخانە
شەوێ ئەونەی خوار عارەق و شەراو
یەکتەختە لێکەوت تەخت بوو تەواو
لاکۆڵانێکا کەوت و ڕەهێڵ بوو
درێژبوو خۆی دا لە گەز وەک مردوو
ئاگای لە مەحمووی بێزەواڵ نەبوو
نە لەبیری ماڵ نە مناڵ نەبوو
ڕوومەتی لەبەر ڕشانەوە و قەی
پڕبوو لە ماس و گۆشت بریانبەی
هاتە سەر وەختی سەگێکی چالاک
ڕووی پاک لستەوە بە زبان زۆر چاک
مێستر داگ پاشان لاقی حەوا برد
میزی حەواڵەی سەروچاوی کرد
وتی: سپاست ئەکەم براگیان
دەک قەزات کەوێ لە حاجی و ڕەحمان
لەبۆ دەسماڵی نەمناک و نەرمت
بۆ عەترپاش و بۆ ئاوی گەرمت
من مەستم کابراش لەبۆ حاڵی خۆی
ئەسڕێ فرمێسکم بە دەسماڵی خۆی
شپرزەتخلص هەرکەس حەولی خۆیەتی
کەی بۆ خزمەتی من و تۆیەتی!