لە سلێمانییەوە بۆ خزمێکم لە سەقز

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  758 مشاهده
خزمە با سەرنێنەوە هەردوو بە ئەفسووس و مەراق
تۆ لە ئێرانا بە حەسرەت من بە غوربەت فیلعەڕاق
با ببێتە داخی دڵ بێهیممەتی سەرگەورەکان
تا ئەچینە بەر دەسی ڕەببوڵعیبادی حەیی تاق
جا لەوێ مەعلووم ئەبێ ئەجر و جەزای بێهیممەتان
یا قەڵا و قەسری بەهەشتە یا شەق و زللە و شەلاق