سلێمانی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 2 دقیقه  927 مشاهده
بە ڕەببولعکەبە تۆ کەعبەی لە بۆ کورد ئەی سلێمانی
بەدڵ گەر وا نەزانم ڕووڕەشم کا خوا لە دیوانی
لەسەر کوردانی خاریج لازمە گەر تێگەیشتووبن
سەری هەر ساڵی تازە بێن تەوافت کەن بە خێزانی
لە گەورە تا بچووکتان پاک و خاوەن غیرەتن بەخوا
لەلات گەر وانەبێ تۆش قەدری خۆت هێشتاکوو نازانی
بە ڕوخسەت داکی کوردان وا لە تۆ ڕوو هەڵئەچەرخێنی
کوڕێکت تاکوو ناوی تۆ بخاتە یادی خزمانی
بڵێم هۆ ئەی برا دوورکەوتەکانی میللەتی کوردی
بەکورتی بۆت بەیان کەم با کەمێ مەدحی سولێمانی
لەسەر سابوونکەران هەرتا ئەگاتەی جادەکەی کەرکووک
لەبەر دەرکی سەراوە تا ئەچێتە کانی ئەسکانی
مەکانێکە ئیرەم هەروەک دەهۆڵ دەنگی لەدوور خۆشە
بەهەشتێکە لەبۆ ئەربابی خۆی گەر بێنە سەیرانی
سەری گەورە و ئەمیرانم فیدایی خاکی ڕێگەی بێ
حەیات و خزمەکان و ماڵ و دینم بێ بە قوربانی
لە ئەو دوورکەوتنم ئیجبارییە وەک کارەکەی مەجنوون
کە هەر دوور بوو لە لەیل و پڕ لە ناوی لەیلە دیوانی
خوا بۆ خاتری ئاوارەیی و جەرگی لەتی مەجنوون
خوا بۆ خاتری فەرهادی کورد و سۆز و گریانی
شپرزەتخلص هەر بە ناو ئیتر شپرزەی میللەتی خۆی بێ
بە دڵخۆشی بچێتە ناو گەلی زانستی کوردانی