هەمیشە وای لەبەر چاوم

(بۆ مەلا فەیزوڵڵای شافیعی بە نازناوی بە ئاوارە)
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  945 مشاهده
بەو خودایەی کە تاق و تەنیایە
تۆم بەڕۆژ و بە شەو لە دڵدایه
دێم ئەچم نەقش و سووڕەتی پاکت
پێشدەمم وێنەیێکە کێشرایه
ئەی بەتەنیا لەجێی هەموو کەسووکار
بەفیدات هەرچی ماڵی دونیایە
بۆ پەرێشانی دوورییەکەت گیانە
دەرمەکرد ڕۆح ئەگەر بەخۆم بوایە
لە شپرزە شپرزەتر ماوم
کاغەزت بۆچی ئێستە بۆم نایە
لەم هەموو بەند و فەنن و تەرجیعە
مەقسەدم شیعر و مەرجەعی دوایە
وا شپرزەتخلص لە دووری ئاوارە
لەت و پەت جەرگی بوو بە سەد پاره