پاشا ئەمیرەکەم
(بۆ دەهەشتی خاڵۆزای)
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
2 دقیقه
943 مشاهده
چ بڵێم کە وەسفی تۆ لە هەموو چشتێ چاترە
لەززەتدەرە بە ڕۆح و سەفابەخشی خاترە
یادی بەخێر حەزرەتی پاشا ئەمیرەکەم
چوونکا هەمیشە وا لە دڵا یادی حازرە
شیرین و چەور و سافە زمانم لە وەسفی تۆ
دەس ڕێکە، خۆشە خەتم و کاغەز موعەتتەرە
نەک وا درێژ و دوور کە بڵێن گەوج و ئەحمەقە
نەک کورت و فیتنە هەر وەکوو خۆم سەیر و مەسخەرە
وا چاکە موعتەدێل بە فەساحەت بە گفتوگۆ
وەک بولبولێکی خۆش قسە دەس کەم بە حەنجەرە
بێژم دوعای دەوڵەت و ئیقباڵ و عومرتان
گەرچی زبانی من لەبەر ئەم مەتحە قاسیرە
یاڕەببی تا هەیە لە دڵا خۆشی و خەفەت
یاڕەببی تا دڵی دڵسافان زاکێرە
مەسروور بن بە عەیش و لەهەر غوسسە دوور بن
دڵ ئاوەدانی زێکری خودایێ کە قادرە
یاڕەببی تا عیبادەت و دەستی کەرەم هەیە
یاڕەببی تا کە خەلعەتی شاهان موقەڕڕەڕە
ساحیب عیبادەت و کەرەمی ئەهلی عێشق بن
پێتان بدا خەڵعەتی تەقوا و مەغفێرە
یاڕەببی تا کە ناوی دەبێ عومر و عێزز و فەڕ
یاڕەببی تا قەزا و قەدەر موقەددەرە
حەزرەت دەوامی حەزرەتی شێخی ئەبت بدا
ئەو شەخسە وا بە نووری تەجەللا مونەوەرە
عومری ببێت و عێززەت و فەڕڕ و شکۆهـ و یەد
دوور بێت لە هەر قەزا و بەڵایێ کە وا شەڕه
عەرزی سڵام و بەندەگی و ڕۆح فیداکەریم
بۆ زاتی پاکی ئەقدەسی ئەعلایی ئەو بەرە
ئەو گەرچی غافڵە لە منی پارە جەرگ و دڵ
ئەم نۆکەری کەسێکە کە لەو تەکیە نۆکەرە
بەدبەختی وا ئەبێ کە لە لافاوی لوتفی ئەو
یەک قەترە ناپژێت لە قەلبم کە ئاگرە
ئیتر زبان و دەم دەبەسم هەر بە دڵ دوعای
عومری دەکەم کە داری سەمەردار و سێبەرە
بۆیێ قسەم لە خزمەتی خۆیا نەکرد بەیان
زانیم جەسارەتە بەخوا ئەم بەرابەرە
بەینێ ئارەزووم بوو کە ئەم عەرزە پێت بگا
بیستم کە حەزرەتت چووە بۆ دێی سەردەرە
وەختێ خەبەر درا کە بەخێر هاتوویتەوە
خولیامەوە لە خۆشی میسلی فرفرە
نووسیم ئەمە بە مەحزی تەزەککور لە خزمەتت
نەک خۆ لەبەر ئەوەی کە بڵێن ئەهلی جەوهەرە
نافیعتخلص بە ئیشتیاقی تۆ ئەم زۆربڵێیەی کرد
زۆر سەربڵیندە چوونکە لەگەڵ تۆ موعاسێرە!