هاوار

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  1102 مشاهده
مەدەن لێم تانە تیزم پێمەکەن
من ئەگەر بێ هۆش و گۆشم خەڵکە هاوار
زەعیفم بێدەسم دایم هیلاکم
نەخۆشم هەی نەخۆشم خەڵکە هاوار
مەفەرموون شیعری وت یا خۆ ئەدیبە
خەیاڵ ئێرێتە جۆشم خەڵکە هاوار
لەدەس ساقی خەفەت زەهری دەمادەم
بە ڕۆژ و شەو دەنۆشم خەڵکە هاوار
بە غەیری عارزی هەر شەرحی غەم بوو
عموومی شیعری خۆشم خەڵکە هاوار
لەپاش ڕووتی نیام تەشتێ بە سەرمۆ
وتم تەڵخی فرۆشم خەڵکە هاوار
وەها مانووم و کەڕ بووم لەدەس کەر
کە بەندی لەفزی جۆشم خەڵکە هاوار
بڵێ دووبارە نافیعتخلص تانە بەس کەن
ئەگەر بێ گۆش و هۆشم خەڵکە هاوار!