وەسفی پیرەمەگرون

از کتاب:
دیوانی فایق بێکەس
اثر:
فایق بیکس (1905-1948)
 1 دقیقه  829 مشاهده
سەفایە بۆ دڵی غەمبار و مەحزوون
شیفایە بۆ لەشی ناساغ و کەم خوون
ئەکا عالەم سەراپا مەست و مەفتوون
نزارەی شاخ و داخی پیرەمەگروون!
خوڕەی ئاوی شەبیهی عود و تارە
هەواکەی سازگار و مشکبارە!
درەخت و دار و بەردی هەر خومارە،
بەهەشتی مەوقیعی قومری و هوزارە
عیلاج و مەڵهەمە بۆ دەردی ئینسان،
دەلیلی قودرەتە بۆ زاتی یەزدان!
نیشانە و هەیکەلی بۆ فەخری کوردان،
فیداکاری خاکی پاکت کێوی لوبنان!