گفتوگۆی بێکەس لەگەڵ زەمانە
از کتاب:
دیوانی فایق بێکەس
اثر:
فایق بیکس (1905-1948)
2 دقیقه
1166 مشاهده
بێکەس:
ئەی زەمانەی بێ وەفا تاکەی لەگەڵما خائینی
دائیمەن ناڕێک و چەوت و عەکسی ئامالی منی
موددەتێ لای خۆت لەگەڵما وەک برا بووین ئەی زەمان
حاڵی حازر لێم بەری بووی، ناحەز و هەم دوژمنی
وەڵامی زەمانە بۆ بێکەس:
فایقا تۆ بۆچ ئەناڵی، بەسیە ئیتر قیژە قیژ
من وەفام بۆ کەس بووە وا تۆ خەریکی شیوەنی؟
سەد هەزار پیاوی نەجیبم خستە ژێر باری جەفا
چەند هەزار پیاوی بەسەروەت مایەوە خۆی و گونی
بێکەس:
ئەو کەسانەی تۆ ئەڵێی، هێشتا لە بێکەس چاترن
چونکە ژینی جەفایە زەهری مارە خواردنی
پێم بڵێ تۆ بۆ چی دەرحەق ئەو کەسانەی عاقڵن
ئەژدیهایت و، بۆ ئەوانەی جاهیلن هەروەک ژنی
زەمانە:
ڕۆڵە تۆ جارێ مناڵی، شارەزای دنیا نەبووی
سەیری تەئریخ کە ئەزانی گەر لە سیلکی خوێندنی
شا «صلاح الدین» و «دارا» خاوەنی باخی ئیرەم
جوملە فەوتان، بوونە خۆڵ و تۆ لە حاڵی نووستنی...
زەڕڕەیەک فەرقی ئەم و ئەو قەتعییەن لای من نییە
بەسیەتی تەحقیر کردنم، تۆ تالیبی شەڕکردنی
بێکەس:
لێت موحققەت بێ زەمانە عالەمێ لێت عاجزە
بێ وەفای، بێ مروەتی، هەم سەرسەری و پیس و دەنی
تاقەت و مەیل و بەقای تۆ بۆ کەسێ تا سەر نەبوو
هەردەمێ یاری یەکێکی... لایقی زەم کردنی