بەبۆنەی دانانی یانەی فەرمانبەرانی هەولێرەوە

از کتاب:
دیوانی فایق بێکەس
اثر:
فایق بیکس (1905-1948)
 1 دقیقه  847 مشاهده
بەنووری عەدل و ئاسایش مونەووەر بوو هەموو هەولێر
لەژێر کابووسی غەم دەرچوو خەلایق شاد و خەندانە
تلوعی فەیز بەخشی تۆ شەوی دەیجووری واڵا کرد
لە هەر لایەک تەماشاکەی جولووس بەزم و سەیرانە
لە سایەی هیممەت و لوتفی...ی عەدالەت خوا
وەکوو فیردەوسە ئەم شارە بەدایم ڕوو لە عیمرانە
چراغی فیکری ڕووناکی لە هەر شوێنێ کە داگیرسا
شەوی تاریکی وەک ڕۆژە، خەراباتی گولستانە
بەتەئسیس و بناغەی ئەم بینایە عەرزی تەبشیری
هەموو مەئموور ئەکەم ئیتر نەجاتی بوو لە چاخانە
مەحەللی ئیجتماعی وا هەتا ئێستا نەبوو لێرە
زەمانی غەدر و وەحشەت بوو تفوو لەو ڕۆژ و دەورانە
لە سایەی خواوە خورشیدی سەعادەت وا لە کەل دەرکەوت
بوخار و هەوری میحنەت ڕۆیی، زیایی میهری تابانە
دەوامی «بانگی یاری» بۆ ئەهالی فەرز و پێویستە
کە یاری و خزمەتی ئێرە لەسەر شانی هەموومانە
ئومێدم لای خودا وایە کە ئەشرافی هەموو هەولێر
لە بەرزیدا بژین تا سەر لەگەڵ ئەم قەومی کوردانە