گریانی ڕونوو

بۆ شەهیدانی کوردی تورکیا
از کتاب:
بارگەی یاران
اثر:
هیمن (1921-1986)
 1 دقیقه  1445 مشاهده
ئەی دایکی شەهیدی کوردی
تۆ وەکو چیای ئاگری
لەبەر تەوژم و با و تۆفان
سەخت و ڕەق و پێداگری
لە ئاست ئەم داخ و دەردانە
بەهیممەت و خۆڕاگری
سەرت سپی و بەفراوییە
دەروونت کڵی ئاگری
کێ دەکا مەنعی گریانت
بۆ ڕونووی کوێستان ناگری؟