یادی نیشتمانی کوردستان
از کتاب:
دیوانی فایق بێکەس
اثر:
فایق بیکس (1905-1948)
1 دقیقه
2233 مشاهده
من کە مەحرووم بووم لە وەسڵت تازە ژینم بۆ چییە؟
حورمەت و جاە و جەلال و ڕۆح و دینم بۆ چییە؟
دڵ لەبەر دووری و فیراقت پڕ لە قەهر و میحنەتە
شیوەن و گریانە عەیشم، پێکەنینم بۆ چییە؟
باعیسی ڕووناکیی قەلب و نووری چاوم تۆی، وەتەن
چی لە دونیا کەم بەبێ تۆ جێ نشینم بۆ چییە؟
من کە خاکی پاکی کوردستانی نازدارم هەبێ
چی لە قەتعەی ئەوروپا کەم، موڵکی چینم بۆ چییە؟
مەنزەرەی جوان و تەبیعی زۆرە لەم خاکەی منا
مەنزەرەی سونعی بەبۆیەی سەوز و شینم بۆ چییە؟
من کە خۆشاوی زەریف و شەربەتی مێوژم ببێ
نامەوێ شەمپانیا و، ئەشکەنجە بینم بۆ چییە؟
بۆیە خوڵقاوم کە خزمەت کەم نەوەک هەر دانیشم
بۆ وەتەن گەر تێ نەکۆشم هێز و تینم بۆ چییە؟