مەنعی من ناکەن لە عەشقا غەیری ئەو سێیە کەسێ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
727 مشاهده
مەنعی من ناکەن لە عەشقا غەیری ئەو سێیە کەسێ
وشکە سۆفی یەک، مەلا دوو، زاهیدی عەییار سێ
دڵ گورفتارە لە سێ لاوە کە هەر سێکیان بەڵان
چاوی یەک، بەرقی نیگاهـ دوو هەم موژەی خونخواری سێ
کوشتەو بەستەو ئەسیری سێ فەرەنگی کافرم
خاڵی یەک سەوزەی خەتی دوو توڕڕەی تەرار سێ
کافری کردم لە سێ لاوە بە سێ ئەسبابی کوفر
خەندە یەک ڕووی بتی دوو زوڵفی وەک زەننار سێ
مانیعی ڕێگەی محەببەت بوون لە من ئەم سێ سەگە
حیرس یەک حوببی تەمەع دوو، نەفسی بەدکار سێ
ئەم سیانە مەنعی وەسڵم دەکەن کاتی ویسال
شەوقی دڵ یەک هەم حەیاد و ناز و عیشوەی یار سێ
ئەم سیانە بۆ فریبی، عاشیقان زۆر ماهیرن
غەمزە یەک خەندە لەبی دوو جیلوەیی ڕەفتار سێ
من لە سێ لاوە وێڵ و سەرگەردان و ڕیسوام هەر دەمێ
شار یەک سەحرا و هەرد دوو کووچەی بازاڕ سێ
بەزمی عەیشم تێک دەدەن ئەم سێیە هەر شەو کاتی وەسڵ
موحیب یەک هەم ڕەقیب دوو سوحبەتی ئەغیار سێ
ئەم سیانەم بێ ئەگەر من نامرم خادیمتخلص ئەبەد
ساقی یەک مەعشووقە دوو هەم ساغیری سەر شار سێ