لە عەشقا کاری من ئیمڕۆ تەواوە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
829 مشاهده
لە عەشقا کاری من ئیمڕۆ تەواوە
مسی قەلبم لە بۆتەی غەم تواوە
لە سیدقا زەڕی خالیس دەردەچم من
لە میزانی محەک عەشقم تەواوە
لە ڕووتا ڕووتی وەک گوڵت بوو
لە سەرما مەیلی بۆ شوعلەی هەتاوە
نیگاهـ ئالوودەی ڕووی وەک گوڵت بوو
نموونەی ئەشکی چاوم وەک گوڵاوە
لەسەر ناچێتە دەر سەودایی توڕڕەت
ئەزانم سەر بە سەر سەودایی خاوە
ئەدەی وەعدەی ویساڵی ڕووت بە فەردا
دەری فەردا بە ڕووما داخراوە
لە پەروازایە مورغی دڵ لە سینەم
گوڵی تۆی دیوە ئارامی نەماوە
سەفینەی عەشقی تۆ ڕێگەی نەجاتە
لە تۆفانی فەنادا کەس نەماوەب
ئەوەی بۆ نووحی لوتفت نووحە ناکا
وەکو کەنعان ئەبینم غەرقی ئاوە
مەقامی وەسڵە هەر کەس میسلی مەنسوور
لە سەرداری فەنا خوێنی ڕژاوە
بینای قەسری ئەمەلمە داروو بەردی
بەسەر یەک دا تەپیوە داڕووخاوە
لە دووری تۆ خەو و خۆراکی خادیمتخلص
خەوی گریانە خۆراکی زوخاوە