چە سۆزێکە لە خەڵوەت دا کەوا بووم دوو چاوی ئیمشەو
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
894 مشاهده
چە سۆزێکە لە خەڵوەتدا کەوا بووم دوچار ئیمشەو
خەیاڵی جیلوەیی کێ بوو لە ئاغووش و کەنار ئیمشەو؟
مەیی ساقی نەیی موتریب نیگاهی شاهیدی دڵکەش
دەری هێنا لە قەلبی غەم لە سەد لاوە دەمار ئیمشەو
لە خۆشی ماهتاب ئەم دەشت و سەحرایە کە ئەیبینی
ئەڵێ پەمبەی سەری مینایە کەوتووتە فشار ئیمشەو
لە ئیستیقبال و مازی تۆمە پرسە حاڵ تەماشاکە
قەدەح لەبڕێزە لەم بەزمە بەبێ ڕەنجی خومار ئیمشەو
لە بەزمی وەسڵ فکری جەننەت وحوورت لە دڵ دەرکە
لە کوێ خەوتوویی ئەی غافڵ لە ئاغۆشایە یار ئیمشەو؟
ئەگەر قەسری جینان و کەوسەرو حوورم هەموو پێ دەن
هەمووی ئەفسانەیە لای من کە هیچ نابە بەکار ئیمشەو
چە لوتفێ بوو لە تاریکی زەمانی هیجری ئەو شۆخە
چرای وەسڵی ڕوخی لەم خەڵوەتە بوو ئاشکار ئیمشەو
ئەگەر لەم حاڵەدا بمرم لەسەر قەبرم تەماشا کەن
ئەنووسم شەرحی ئەم بەزمە لەسەر لەوحی مەزار ئیمشەو
دەمێ بوو چاوەنۆری فرسەتی ئەم عەیشە بوو چاوم
ڕەحەت بوو بێ قەراری چاوەکانی ئینتیزار ئیمشەو
دەنووسێ خوێنی من نەقشی «ٲناالحق»عربی وا لە سەر ئەرزا
ئەگەر بێ بمکوژن لەم کاتەیا بمکەن بەدار ئیمشەو
ئەگەر بمرم لە خۆشیانا تەعەجوب قەت مەکە خادیمتخلص
بە خەتتی خۆی ئەنووسێ ڕوخسەتی نەززارە یار ئیشمەو