من و چەرخی فەلەک هەر دوو لە عەشقا بێ قەرار یەکین
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
815 مشاهده
من و چەرخی فەلەک هەر دوو لە عەشقا بێ قەرارێکین
لەسەرگەردانیا دایم لەژێر چینەی نیگارێکین
من و بادی سەبا هەردەم لە چۆڵ و هەردو سەحرادا
بەدایم بۆ زیارەتگاهی خاکی کۆی یارێکین
من و بلبل لە فریادی سەحەر غافیل نەبووین هەرگیز
لە دەردی دووری ڕوخساری گوڵ و هەم گوڵعوزارێکین
من و دڵ دائیما مەشغووڵی ناڵەی نیوەشەوگر بووین
لەبۆ بەزمی محەببەت وەک سەدایی عوود و تارێکین
من و دولبەر کە سەربازی وەفا و عەهدی ئەزەلمانە
هەتا ڕۆژی ئەبەد هەردوو لەسەر عەهد و قەرار ێکین
من و پەروانە بۆ شەمعی جەماڵی گەر لە پەروازین
لە سووتانی ویسالا بۆ شەراری ئینتیزارێکین
من و مەجنوون کە پایەندی سەری زنجیر زوڵفێکین
لە سەحرایی جنوونا هەر دوو هەر مەشغووڵی کارێکین
من و خامەم لە عەشقا هەر لە تەحریر و لە تەقریرین
لە دیوانی محەببەتدا لە وەسفی ڕووی نیگارێکین
من و خادیمتخلصلە سەر ڕێی دولبەرا تا دێت و ڕائەبرێ
بە نەقدی جان و دڵ بۆ جاننیساری ئینتیزارێکین