مائیلی جیلوە ڕوخ و عاریزی گوڵعوزارتم

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  506 مشاهده
مائیلی جیلوەیی ڕوخ و عاریزی گوڵعوزارتم
تالیبی عەتر و ڕایحەی توڕەیی میشکبارتم
گوڵشەنی با سەفای تۆ خەندەی دڵ گوشایی تۆ
بۆ گوڵی لەعل سایی تۆ بلبلی نەوبەهارەتم
شیفتە حاڵی نازی تۆم، مەحرەمی سڕو ڕازی تۆم
تێهویی چنگی بازی تۆم عاجز و غەمگوسارتم
من کە غوباری ڕاهتم چاکری بارەگاهتم
عاشقی ڕووی ماهتم دیدە بە ڕەهگوزارتم
مەستم و بێ قەرارتم دەورەی سۆزە زارتم
ناڵە لە میرغوزارتم بۆ تۆ کە مورغی زارتم
خادیمیتخلص بارەگاهتم، مەستی مەیی نیگاهتم
بەندەیی عیزوجاهتم لالەیی داغدارتم