مەجنوون سیفەتم مەیل بە سەحرامە هەموو دەم
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
715 مشاهده
مەجنوون سیفەتم مەیل بە سەحرامە هەموو دەم
دایم بە تەڵەب خەیمەی لەیلامە هەموو دەم
دام و قەفەسی بۆ چییە مورغی دڵ زارم؟
بۆ دانەیی خاڵی لەبی تۆ ڕامە هەموو دەم
سەرگەشتەوو دێوانە بە هەر کووچەوو بازاڕ
بۆ حەلقەی دوو زوڵفی تۆ غەوغامە هەموو دەم
حاجەت نییە بۆ سەیدی دڵم تیرو کەوانت
یەک نیوە نیگاهێکی تۆ بوی دامە هەموو دەم
قوربانی وەفاتم لە وەفاتم وەرە بۆ لام
هەر چەند خەیاڵی ڕوخی تۆ لامە هەموو دەم
بۆ کەعبەیی وەسڵی تووە دڵ وا لە تەوافا
بۆ ڕووتە کە سەر ڕووتە لە ئیحرامە هەموو دەم
دڵ کامی ویسالی تووە کامی تووە دووری
بۆخاتری کامی تووە ناکامە هەموو دەم
دەستی ئەمەلم کورتە لە بۆ دامەنی وەسڵت
فکرم لە ویسالت هەوەسی خامە هەموو دەم
عاشیق لە نەزەر عالەم و هەم زاهید وعایید
ریسواوو جەفا دیدەوو بەدنامە هەموو دەم
پەیمانە تۆ شا بی منیش بۆ تۆ گەدا بم
وەک حەلقەی دەر خادیمیتخلص دەرگامە هەموو دەم