لەغەمزە و ناز و سیحری چاوی تۆ هەرگیز حەزەر ناکەم
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
639 مشاهده
لەغەمزە و ناز و سیحری چاوی تۆ هەرگیز حەزەر ناکەم
لە بۆ تیری خەدەنگی تۆ بە غەیرەز جان سوپەر ناکەم
ئەگەر جیلوەیی جەماڵت ڕێک کەوێ یەک شەو لە کۆڵبەم دا
هەتا ماووم بە قوربان ئارەزووی شەوقی قەمەر ناکەم
لە تاقەتما نییە یەک لەحزە ڕوویی تۆ تەماشاکەم
کەچی هەرچەند ئەکەم مەنعی نیگاهـ زەبتی نەزەر ناکەم
ئەکا مەنعم لە عەشقا زاهیدی بێگانەی مەعنا
خەیاڵی وا لە من قەت ناکرێ تەقلیدی کەر ناکەم
هەتا ماووم لە عەشقی یار و بادە و ساقی و موتریب
بە غەیرەز مەیکەدە هەرگیز لە جێگایی مەقەر ناکەم
تەماعی شەهدی لێوی تۆی هەیە تووتی دڵم قوربان
ئەڵێ خادیمتخلص هەتا ماووم ئیتر مەیلی شەکەر ناکەم