لە عەشقی تۆدا ئەگەر دایم لەخواری و لە زیللەت بم
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
793 مشاهده
لە عەشقی تۆ ئەگەر دایم لەخواری و لە زیللەت بم
خودایا لێم نەسێنی با بەدایم هەر لە محنەت بم
بەهای ماچی لێوی گتر تەلەب کا جانی شیرینم
سەعادەتمە ئەگەر نەیدەم وەکوو کافر بە لەعنەت بم
لەلای ئەهلی محەببەت شەرمەزار و ڕووسیاهم من
لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ من ڕوو لە جەننەت بم
دڵی دێوانەیە مائیل بە حەلقەی زوڵفی زنجیرت
لە جەننەت خۆشترە لەم ڕێگەدا گەر ڕوو لە جەننەت بم
لە تەسویری جەماڵی تۆ دڵم خالی خەیاڵت بێ
هەتا ماووم لەژێر باری ڕەزاڵەت هەم مشەققەت بم
لە جەور و زوڵمی بێ پایانی تۆ دڵ لەززەتی دیوە
نەکەی تەرکی جەفا جانا هەتا دڵ هەر بە لەززەت بم
تەریقی عەشق و جان بازی ئەگەر یەک لەحزێ ون کەم
تەریقی ڕووی یارانی جەفا جویی محەببەت بم
لە عەشقی ڕووی لەیلا گەرچی مەجنوون ڕوو لە سەحرا بوو
ئەبێ بۆ عەشقی مەولا خادیماتخلصمن لەو بە سەبقەت بم