یادم بۆ ناکەی یادت بەخێر بێ

از کتاب:
دیوانی سەیفولقوزات
اثر:
صیف القضات (1876-1945)
 4 دقیقه  1072 مشاهده
یادم بۆ ناکەی؟ یادت بەخێر بێ!
وەعدەی زوو هاتن، وەختە زۆر دێر بێ
هێندەم تەماشای ڕێی هاتنت کرد
چاو، خێل بوون لەسەر سەربان و سەرگرد
ڕێگای کولتەپەاعلام دوور و درێژە
هاتنی «عەزیز»م یەکجار لەمێژە
حەسەنتخلص لە دووریت نەخۆش و گێژە
تا مابووم نەمدی، هاتی بینێژە!
دەردی بێدەرمان هەر دووری تۆیە
بە بایەک دەمرم، دەژیم بەو بۆیە
دەردێکی دامێ دەرمانی نەکرد
شەماڵ بە بەفری کوێستانی نەکرد
ژینم پێ خۆشە، دڵم پێی خۆشە
کە تۆم لێ دیار بێ لە بان و حەوشە
فرمێسکم لە چاو دەڕژێن لە دوو دوو
ئەولام تەتەهوو، ئەم لام جەغەتوو
ژینم بە بۆنەی «عەزیز»م خۆشە
هەر کەس تۆی نەوێ بێ هۆش و گۆشە
دۆستی و ڕاستی، پارچێک بوو کڕا
بە بەژن و باڵای بەرزی تۆ بڕا
لە دەردی دووریت خۆم دەغافڵێنم
چنار لێدەدەم، پەل دەچەقێنم
لە گوێگجەلیاعلامڕا جۆی جۆمال دەکەم
لە موشیراباتاعلامی ئاشبەتاڵ دەکەم
لە «عەبدوڵڵابات» باغی بادامان
زۆرم چەقاندن دەستم بە دامان
کانی کووزەڵەاعلام هەر وەک خۆیەتی
حوسێنی حاجیاعلام هەر بۆخۆیەتی
شوکر کوڕەکان ئەوێستا چوارن
لە پەنای خودا و حیفزی چوار یارن
عومەراعلام و عوسماناعلام، بووبەکراعلام و «ڕەحیم»
بیانبەخشێ پێمان ڕەحمانی کەریم
«بورجی بەڵەک»ی بەر دەرکێت ماوە؟
یا بە بای دوێنێ و پێرێ ڕووخاوە؟
خەڵوەتی ڕووخاو، چاکت کردەوە؟
«وەستا مەمەد»ت لێرە بردەوە؟
چت کرد؟ چەقاندت باغی بەرماڵان
ڕیشەم حازرن هەرزان و تاڵان
ئەگەر دەپرسی وەزعی زەمانە
میللەت پەرێشان، ئامان ئامانە
کاری کوردەکان، خۆزگە بە پارە
هەرکەس بە دەردێک چوو، گرفتارە
جەمعێک بە بیانووی «تەجدیدی نەزەر»
سەرگەردان کران لە قاپی و لە دەر
لەتاو مەشموولی، کوردی موکریان
کچیان ئارەزوو، لەباتی کوڕیان
مەشموولی خۆشە، زۆر موقەددەسە
نەک بۆ کەسێکی بێ گەورە و کەسە
لە خەڵکی دەدەن، «سجیلت» کوانێ؟
ماڵی قاچاغت لەسەر دووکانێ
یەکی دی دەگرن «کوانێ کڵاوت؟»
بۆچیت لەسەر نا، شەدەی بڵاوت
تووتنی نووسراوت بۆ کوێ بردووە؟
ئیمزای ماڵیەت کوا وەرگرتووە؟
بە یەکێک دەڵێن: کوڕەکەت هەڵات
دەبێ پەیدای کەی، ڕێی هات و نەهات
گەنمی دەستێنن بە بیانووی قشوون
وشتر بە بێگار دەگرن بێ قانوون
هاوار لە زوڵم و زۆری ئەمنییان
نییەی نازانن، نابییێ گوێیان
ئەوانە هەموو بیانوون بۆ پووڵی
بەبێ قانوونی و بەبێ ئوسووڵی
هێندە پوڵ درا بۆ دەفعی شەڕیان
بەتاڵ بوون جیب و گیرفانی پڕیان
نە ئاغاوەت مان، نە میر و مەزن
«هەرزن و بزن، چیایێ مەزن»
خودایا! مەگەر کورد ئێرانی نین؟
لە ئینسان خاریج، مەخلووقێکی دین؟
لە تام چۆتەدەر مەزلوومیی کوردان
خودایا! ڕەحمێ، بە چکۆلە و وردیان
دەردی دڵ بەس کەین لەدەس ناکەسان
چون هەر خودایە کەسی بێ کەسان
هەر کەس لە خۆیدا سەرداری نەبێ
حاڵی هەر وایە، ئاخری وا دەبێ
بخوێنن چاکە هەتا دەتوانن!
بەڵکە تەکلیفی خۆتان بزانن
ئەگەر حەز دەکەن یەکجاری نەمرین،
بەیەک دی شاد بن، لەبۆ یەک بگرین!
قەت بە خراپی نێوی یەک مەبەن!
ڕەنجی شان و قۆڵ بەهەدەر مەدەن!
چاوان لە نەویان هەرگیز مەگێڕن!
لە بڵیندان بانگ کەن، ئاوان هەڵگێڕن!
گورگان بە کۆزی خۆتان فێر مەکەن!
سەی حیز و برسی بە دزی تێر مەکەن
تا کەی لە دەرکان هەناسەساردی؟
چاو لەدەس خەڵکی بە نامورادی
هەڵناستن لە خەو هێند خەوگرانن
لەدوای مردنم قەدرم دەزانن