هاتەوە ناو مەجمەعی ئەربابی محەببەت واعیز
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
698 مشاهده
هاتە ناو مەجمەعی ئەربابی محەببەت واعیز
تەرکی مەعشووق و مەیی کرد بە نەسیحەت واعیز
وەعدەیی حووروو قسووری کە ئەدا بۆ مەجلیس
بەم عیباراتەوە بۆ ئەهلی محەببەت واعیز
عاشقیشی گوێی کەڕە لەم پەند و قسەی بێ هوودە
بەهەبا ڕۆیی ئەوەی کرد نەسیحەت واعیز
گەر لە بۆم ڕێکەوێ جارێ نەزەری ڕووی نیگار
نامەوێ حووروو قسوور گوڵی جەننەت واعیز
خادیمیتخلص دەرگەهی مەیخانەم و هەم پیری موغان
قیسمەتی خۆتە بخۆ بادەی میحنەت واعیز